وه‌زاره‌تی دارایی لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند

مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.

1- ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 18/12/2017، مووچه‌ى مانگى (9)ـى، دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.

2- ڕۆژانى سێ شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌، به‌روارى 19-20/12/2017، مووچه‌ى مانگى (9)ـى، یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

3- ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 21/12/2017، مووچه‌ى مانگى (9)ـى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

- فه‌رمانده‌ى  پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى

- فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن

- ئه‌نجومه‌نى ئاسایش

- ده‌زگاى گشتى ئاسایش

4- ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 24/12/2017، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى (9)ـى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى

- وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

- وه‌زاره‌تى پلان دانان

- دیوانى چاودێرى دارایی

- مافى مرۆڤ

- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم

- ده‌سته‌ى ژینگه‌

- ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان

- ده‌سته‌ى ده‌سپاكى

- كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان

5- ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 26/12/2017، مووچه‌ى مانگى (9)ـى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌

- وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى

6- ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ به‌روارى 27/12/2017، مووچه‌ى مانگى (9)ـى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

- وه‌زاره‌تى ناوخۆ

- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى

- ده‌زگاى مین

7- ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 28/12/2017، مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ى مانگى (9)ـى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تى كاره‌با

- وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار

- وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن

- وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن

- وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى

- وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو

- وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى

- وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان

- وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان

- وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

- وه‌زاره‌تى داد

- ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى

- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم

- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان

- سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران