بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی بودجه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سێ وڵاتی زلهێز له‌سه‌ر هێڵن
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، سێ وڵاتی زلهێز بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی بودجه‌ی 2018 له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هێڵن و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكاش له عێراق، به‌ڵێنێكی پێداوه.
رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌گه‌ڵ دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبووه‌ته‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی بودجه‌ش، په‌رله‌مانتاره‌كه چه‌ند خاڵێكی خستووه‌ته‌ڕوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و خاڵانه خستوونیه‌ته‌ڕوو، خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه حكوومه‌تی به‌غدا وه‌كو به‌شێك له عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات، نه‌ك وه‌ك هه‌رێمێكی جیابووه‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ قه‌یرانی بودجه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور مامه‌ڵه بكات و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسیارێتی ده‌ستووری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
مه‌سعود حه‌یده‌ر روونیشی ده‌كاته‌وه، پێویسته ساڵی داهاتوو وه‌ك قۆناغێكی راگوزه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان سه‌یر بكرێت و به‌شێك له كێشه داراییه‌كان له رێگه‌ی زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی بۆ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دوای ئه‌و هه‌نگاوانه پێویسته نه‌خشه‌رێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دابنرێت، وه‌كو كێشه‌ی نه‌وت، پێشمه‌رگه و داهاتی ناوخۆ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكاوه به‌ڵێنی پێدراوه كار له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه بكات, وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی ده‌كات سه‌ردانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌دا.
وه‌ك ئاماژه‌شی بۆ ده‌كات، ئێستا ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له هه‌وڵدان بۆ په‌له‌كردن له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی بودجه‌ى ساڵی ئایینده له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له باره‌ی پشكی كورديش له بودجه‌ی 2018، وه‌ك باسده‌كرێت له 17%ه‌وه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 12.67%، مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌ڵێت: "له ره‌شنووسی یاساكه به ژماره‌یه هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌و رێژه‌یه نه‌كراوه و دیارینه‌كراوه ده‌كرێته چه‌ند، به‌ڵكو كاتێك ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی كه نووسراون و ئه‌و بڕه پارانه‌ی بۆ كورد دیاریكراون كۆیان ده‌كه‌یه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه پشكه‌كه‌ی هێشتا له 12.67% كه‌متره، به‌شه بودجه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای پارێزگاكان دیاریكراوه، هاوكات پێشێلكاری زۆری ده‌ستووریش له‌و ره‌شنووسه یاساییه‌دا هه‌ن، بۆیه پێویسته به زووترین كات هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنییان بخه‌ینه‌گه‌ڕ".