فیلیپین ئاسانکاریی بۆ سەردانکەرانی هەرێمی کوردستان دەکات
K24 – هه‌ولێر:
فیلیپین ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییە بازرگانی و گه‌شتیارییەكانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پەرەپێبدات.
بۆ ئه‌م مەبه‌سته‌ش، جولیۆس دی تۆرێس، باڵیۆزی فیلیپین له عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ 50 كۆمپانیای گه‌شتیاریی و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونەوه.
لەبارەی پێدانی ڤیزا، باڵێوزی فیلپین بەڵێنی ئه‌وه‌ی داوه ته‌واوی ئاسنكاریی بۆ بازگانان و گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
جولیۆس دی تۆرێس لەو بارەیەوە رایگەیاند: "گرینگ‌ترین بابەت ئەوەیە هەلی وەبەرهێنان و کاری هاوبەش لە کەرتی گەشتوگوزاردا بۆ هەر دوولا بڕەخسێنین".
H.J