دینار قوربانییه‌كی دیكه‌ی سیاسه‌ته‌كانی به‌غدایه
K24 - ھەولێر
دۆخی خراپی ئابووری و كارگێڕی عێراق و بەتایبەتی ئاڵۆزییەكانی نێوان و ھەولێر و بەغدا، دراوی دیناری كردووەته قوربانی، به جۆرێك ئێستا به‌های ئه‌و دراوه راگیروه به خستنه بازاڕی دۆلار، ئەمەش كاریگەری نەرێنی كردووەتە سەر متامنەی دینار لای ھاووڵاتیان، بۆیە بازرگانی و كاسبكاران دەڵێن چه‌نده دۆخه‌كه گرژتربێت، كه‌متر پشت به دینار ده‌به‌ستن و هه‌وڵده‌ده‌ن پاره‌كانیان به دۆلار گل بده‌نه‌وه.