تره‌مپ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك قوتده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مارۆسا مانیگۆلت ـ نیومان، یاریده‌ده‌ری پێشووی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گومان له توانا ژیرییه‌كانی تره‌مپ ده‌كات و ئاشكرایده‌كات، جارێكیان به‌چاوی خۆی بینیوه كه تره‌مپ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی قوتداوه، بۆئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێت.
له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه، یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌رتووكه‌كه‌یدا به‌ناوی "خه‌ڵه‌فاو: دیمه‌نێك له كۆشكی تره‌مپی سپی" به‌شێوه‌یه‌ك وه‌فسی تره‌مپی كردووه، كه ناتوانێت كۆنترۆڵی هه‌ڵچوونه‌كانی بكات.
مانیگۆلت ـ نیومان ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی كه روویدا له ساڵی 2017 بوو، كاتێك تره‌مپ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی خسته ناو ده‌می و گوتیشی: "تووشی سه‌رسوڕمان بووم كاتێك بینیم تره‌مپ به‌ڵگه‌نامه‌كه ده‌جوێت و له‌و شه‌ویلگه‌یه ده‌باته ئه‌وی دیكه‌یان و دواتر وه‌ك پارووه نانێكی به‌تام قوتی ده‌دات، له‌كاتێكدا تره‌مپ زۆر له میكرۆبه‌كان ده‌ترسێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌مه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی زۆر نهێنی بووبێت".
رۆژنامه‌كه كه به پشت به‌ستن به چه‌ند پارچه‌یه‌كی په‌رتووكی ئه‌و خانمه هه‌واڵه‌كه‌ی ئاماده كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه هێشتا به‌رپرسانی دیكه‌ی كۆشكی سپی راستی ئه‌و رووداوه‌یان پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه و كاتێك له‌وباره‌یه‌وه پرسیاریان لێكراوه له‌قاقای پێكه‌نینیانداوه و ره‌تیانكردۆته‌وه.
مانیگۆلت ـ نیۆمان كه پێشتر پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆشكی سپیشی به‌ده‌سته‌وه بوو، تاكه هاووڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقییه كه به‌ر له دوورخستنه‌وه‌ی به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی شاری شارلۆتسفێڵی ویلایه‌تی ڤێرجینیا، له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه، كه له ساڵی رابردوودا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و راسڕه‌وه‌كان و به‌رهه‌ڵستكارانی ره‌گه‌زپه‌رستی له‌و شاره روویدا.
هه‌فته‌ی رابردوو ساره سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌باره‌ی چاپكردنی ئه‌و په‌رتووكه‌ی یاریده‌ده‌ری پێشووی تره‌مپ گوتی: مانیگۆلت ـ نیومان نیازی بووه راستییه‌كان نه‌ڵێت "سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و كاره باشانه‌ی كه سه‌رۆك تره‌مپ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیده‌دات، ئه‌و په‌رتووكه پڕه له درۆ و تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن".
H.B