به‌ڤیدیۆ.. لافاویش هاته ناو كلێساكه به‌ڵام له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان به‌رده‌وام بوون
K24- هه‌ولێر:
وێڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه هۆڵی كلێسایه‌ك له وڵاتی فلپین ژێر ئاو كه‌وت، كه ئه‌و كات ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری لێی ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام ئه‌و رووداوه نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه تێكبدرێت.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیمه‌نه‌كانی ئه‌و ئاهه‌نگه تۆماركراون و وه‌ك دیاره، له‌سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه ئاوی لافاو ده‌چێته ناو هۆڵی كلێساكه و تادێت ئاستی ئاو له‌ناوی به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له ئاماده‌بووان ناچاربوون پێڵاوه‌كانیان له‌به‌ركرده‌وه.
له گرته‌كه‌دا دیاره، كاتێك بووكه‌كه به پۆشاكی بووكێنی له‌گه‌ڵ دایك و باوكی دێته ناو هۆڵه‌كه، زۆربه‌ی ئاماده‌بووان پێڵاویان له‌به‌ر نییه.
له‌مباره‌شه‌وه گه‌نجه زاواكه رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌یانویستووه به‌هۆی ئه‌و لافاوه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان دوابخه‌ن، چونكه یه‌كێك له منداڵه بچووكه‌كانی خێزانه‌كه‌یان له‌و رۆژه‌دا و له هه‌مان كلێسا به‌ئاوی پیرۆز شۆراوه "شوشتن به ئاوی پیرۆزی كلێسا نه‌ریتێكی باوه لای كرستیانه‌كان".
H.B