بەوێنە... خۆپیشاندانی کچان لەدژی قەدەغەکردنی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە رۆما

دوو مانگە رێگە بە ئاهەنگگێڕان نادرێت لە کەنیسەکان

K24 –هەولێر

ژمارەیەک کچی دەستگیراندار و سەڵت، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بە کراسی بووکێنییەوە ناڕەزایی خۆیان دەربڕی لەبەرامبەر قەدەغەکردنی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە کەنیسەکانی وڵات.

15 کچە ئیتاڵییەکە، دەمامکی هاوشێوەیان بەستبوو و چەتری سپییان هەڵدابوو، لەسەر شەقامێکی رۆما بۆ بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان و چەند شوێنێکی دیکەی پیشەسازی کە بەهۆی کۆرۆنا کاریگەر بوون، خۆپیشاندانیان کرد.

چالاکییەکە لەلایەن رێکخراوی هاوسەرگریی ئیتاڵی رێکخرابوو و بەشێوەیەکی نافەرمی ناوی لێنراوە "گرووپی سەڵتەکان یان ئەوانەی هاوسەرگیرییان نەکردووە".

هەموو کار و چالاکییەکی ناپێویست، لەوانە ئاهەنگی هاوسەرگیری، ماوەی دوو مانگە لە ئیتاڵیا قەدەغە کراوە، وەکو رێکارێکی خۆپارێزی لە کۆرۆنا.

لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، هەرکەسێک پێش قەدەغەی هاتووچۆ ناوی تۆمارکردبێت بۆ هاوسەرگریی سیڤیل، ئەوەی کە پێویستی بە کەنیسە نییە، دەتوانێت هاوسەرگیرییەکەی بکات، بەڵام تەنیا رێگە بە دوو ئامادەبوو دەدرێت لە "ئاهەنگەکە" بەشدار بن.