بەهۆی گرتنی وێنەی سێڵفی لە نهۆمی 27 دەکەوێتە خوارەوە

قوربانییەکە دایکی دوو منداڵە

K24 – هه‌ولێر:

دایکێک لە نهۆمی 27ی باڵەخانەیەک بەهۆی گرتنی وێنەیەکی سێڵفی دەکەوێتە خوارەوە و راستەوخۆ گیان لەدەستدەدات.

ساندرا مانوێلا دا کۆستا ماسێدۆ، دەچێتە بالکۆنی شوقەکەی و دەیەوێت وێنەیەکی سێڵفی بگرێت بەڵام هاوسەنگی لەدەستدەدات و دەکەوێتە خوارەوە.

رووداوەکە لە شاری پانەما، پایتەختی وڵاتی پانەما روویداوە، ئەو ژنەی دەکەوێتە خوارەوە دایکی دوو منداڵە و خەڵکی وڵاتی پورتوگالە، بەهۆی ئەوەی وەکو مامۆستا لە پەنەما وەرگیراوە، دەچێتە ئەو وڵاتە، بەڵام لەیەکەم رۆژی گەیشتنی گیان لەدەستدەدات.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

H.J