بەڤیدیۆ.. هاووڵاتییەك لە ئاسمانەوە شوشەی پەنجەرەی فڕۆکەیەك ڕادەکێشێت
K24 – ههولێر:
لە گرتە ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکراوەی یوتيوبدا کە لە چیلی تۆمارکراوە، هاووڵاتییەك لەکاتی گەشتێکیدا لە ئاسمانەوە، چوارچێوەی شووشەی ناوەوەی فڕۆکەیەك دەلەقێنێ و رادەکێشێت.
ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی لە یوتوب بڵاوکردووەتەوە، فڕۆکەکە بەبێ کەڵك وەسف دەکات و دەشڵێت گەشتی ئەم فڕۆکەیە خەرجییەکی کەمی هەبوو کە بریتیبوو لە ٣٠ دۆلار.
کردنەوەی شووشەی پەنجەرەی فڕۆكە وا لە فڕۆکەکە دەکات هاوسەنگی لە دەست بدات و گیانی سەرنیشانی بخاتە مەترسییەوە، بۆیە ئەم گرتە ڤیدیۆیە، وای لە پۆلیس و بەشی خزمەتگوزاری فڕۆکەکانی چیلی کرد کە بەدواداچوونی تەواو بۆ کوالێتی فڕۆکەکانی وڵاتەکەیان بکەن.