بووك و زاوایه‌ك شوێنێكی نامۆ بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن
K24 - هه‌ولێر:
سیستمی پشكنینی پاسپۆرت، له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئوسترالیا، كێشه‌ی تێكه‌وتووه‌و گه‌شتیاره‌كان به یانی رۆژی دوو شه‌ممه، دووچاری نیگه‌رانی بوون و بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر مانه‌وه، به‌ڵام ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بووه هۆی ئه‌وه‌ی كاتێكی خۆش ببه‌نه سه‌ر.
له ناكاو گه‌شتیاره‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی "بریسبان" نێوده‌وڵه‌تی له شاری سیدنی ئوسترالیا چاویان به ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری كه‌وت، ستیڤ و كیلی له نهۆمی چواره‌می فڕۆكه‌خانه‌كه، كه‌شێكی پڕ ئاسووده‌ییان بۆ ئاماده‌بووان درووستكرد.
هه‌ر زوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پر بوو له وێنه‌ی ئه‌و بووك و زاوایه، چونكه به‌لای گه‌شتیاره‌كانه‌وه جێگای سه‌رسوڕمان بوو، له فڕۆكه‌خانه‌دا هاوسه‌رگیری بكرێت، به‌ڵام بووك و زاوا تازه بڕیاری خۆیان دابوو، هه‌ر بۆیه پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان بفڕێت و بچنه ئه‌و شوێنه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی مانگی هه‌نگوینی دیاری‌یان كردبوو، ئاهه‌نگه‌كه‌یان گێڕا و به گوڵه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
سه‌ره‌ڕای قه‌ره‌باڵغی و جموجوڵی زۆر و خێرای ناو فرۆكه‌خانه‌كه، به‌ڵام ستیڤ و كیلی به جل و به‌رگێكی ساده‌وه ئاهه‌نگی خۆیان گێڕا.
ستیڤ و كیلی خه‌ریكی ئاهه‌نگگێڕان بوون و گه‌شتیاره‌كانیش به‌هۆی تێكچوونی سیستمی ئه‌لیكترۆنی پشكنینی پاسپۆرته‌وه، ناچار چاوه‌ڕوان بن و به ده‌ست پشكنینی پاسپۆرته‌كانیان بۆ ده‌كرا، ئه‌وه‌ش كاتێكی زۆرتری ده‌ویست.
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژێك به ناوی كارگێڕی پاسه‌وانی سنووری ئوسترالیا رایگه‌یاند" ئه‌وان به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری گرفته‌كه بزانن، چونكه ته‌نها له نیوزله‌ندا نه‌بێت، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی دیكه‌ش ئه‌و ئاسته‌نگانه‌یان تووش بووه.