به‌ڤیدیۆ.. پشیله‌یه‌كی گه‌مژه و كه‌روێشكێكی فێلباز و كونده‌به‌بۆیه‌كی به‌چانس
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌روێشكێكی فێلباز له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، كه ده‌توانێت له چنگی پشیله‌یه‌ك رابكات، به‌ڵام ناتوانێت له ڕنۆكی ئه‌و كونده‌به‌بۆیه نه‌جاتی بێت، كه بۆماوه‌یه‌ك چاودێری فرت و فێڵه‌كانی ده‌كات.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له 22ی ئه‌م مانگه له شارۆچكه‌ی براش به‌ریری سه‌ر به ویلایه‌تی واشنتۆن له ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه.
وێنه‌گری گرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتێك ئه‌و له بالكۆنی پشته‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی دانیشتبوو، تێبینی پشیله‌یه‌كی كرد كه كه‌روێشكێكی راونابوو، له‌و كاته‌وه بڕیاریدا گرته‌ی رووداوه‌كه تۆمار بكات، بۆئه‌وه‌ی بزانێت چیرۆكه‌كه به‌كوێ ده‌گات.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كانی گرته‌كه‌دا دیاره، پشیله‌كه نێچیره‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یبات، كه‌روێشكه‌كه‌ش وا خۆی نیشان ده‌دات كه مردووه، كاتێك پشیله‌كه كه‌روێشكه‌كه له سه‌ر زه‌وی دایده‌نێت و چه‌ند مه‌ترێك لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، كه‌روێشكه‌كه به‌ره‌و پاركه‌كه راده‌كات، هه‌رچه‌نده پشیله‌كه به‌دوایدا راده‌كات بۆئه‌وه‌ی بیگرێته‌وه، به‌ڵام له‌ناكاو كونده‌به‌بۆیه‌كی لێ په‌یدا ده‌بێت، كه ماوه‌یه‌كه چاودێری سیناریۆی پشیله‌كه و كه‌روێشكه‌كه ده‌كات و ده‌بێته میوانی نێچیره‌كه، پشیله‌كه‌ش سه‌ری رێی بێئومێدی ده‌گرێته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها وێنه‌گره‌كه دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌مه جوانترین دیمه‌نه كه له‌ژیانی خۆیدا تۆماری كردبێت.
H.B