به فه‌رمانی CIA چووه‌ته ساڵی 2118 و گه‌ڕاوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، گرته‌ی ڤیدیۆیی پیاوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ناوی له خۆی ناوه "گه‌شتیاری كات" و باس له‌وه ده‌كات، به چاوی خۆی ساڵی 2118ی بينيوه و به هۆی ئه‌و رووداوه ترسناكانه‌ی له داهاتوو روویداوه، رای كردووه.
ئه‌و پیاوه ناوی راسته‌قینه‌ی "ئه‌لێكسانده‌ر سمیس"ه و له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی Apex TVله‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب باس له‌وه ده‌كات، له ساڵی 1981 به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنێكی زۆر نهێنی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، سی ئای ئه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلیش، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و پیاوه له ئه‌ركه‌كه‌ی رای كردووه، سی ئای ئه‌ی به دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
گرته ڤیدیۆییه‌كه تا ئێستا نزیكه‌ی نیو ملیۆن بینینی هه‌بووه له یوتیوب، تێیدا سمیس وێنه‌یه‌ك نیشان ده‌دات، گوایه له ساڵی 2118 وێنه‌كه‌ی گرتووه و له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تی.
وێنه‌كه ئاسۆییه و تێیدا هه‌ندێك باڵه‌خانه‌ی به‌رزی شێوه ناڕێكی سه‌وز ده‌رده‌كه‌ون و دیار نییه چ شارێك یاخود چ وڵاتێكه.
له باره‌ی وێنه‌كه‌ش، ئه‌و پیاوه ده‌ڵێت: "له ساڵی 2118 ئه‌و وێنه‌یه‌م گرتووه له یه‌كێك له‌و شارانه‌ی چووین، هیچ كاتێك ئه‌و ساتانه‌م له بیر ناچێته‌وه، له‌و وێنه‌یه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه بووین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێم كرد تاكو ئه‌و وێنه‌یه نیشان بده‌م، چونكه دڵنیا نه‌بووم مرۆڤایه‌تی ده‌توانێت ئه‌و وێنه‌یه ببینێت یان نا"، هه‌روه‌ها هۆشداری له‌و مه‌ترسییانه‌ش ده‌دات كه چوارده‌وری مرۆڤایه‌تی داوه.
سمیس له باره‌ی وێنه‌كه ده‌شڵێت: "توانیم ئه‌و وێنه‌یه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ خۆمدا بهێنمه‌وه، كه‌مێك ناڕوونه، ئه‌ویش به‌هۆی گه‌شتكردنه به‌ناو كاتدا، حكوومه‌تیش ده‌ستی به‌سه‌ر وێنه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا گرت، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ش بكه‌ن، توانیم كۆپیه‌كی لێوه‌ربگرم و به ئێوه‌ی نیشان بده‌م".
سمیس كه به زاراوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاسایی قسه ده‌كات، ده‌ڵێت: "وه‌ك به‌شێك له ئۆپه‌راسیۆنێكی زۆر نهێنی سی ئای ئه‌ی، سه‌ردانی ساڵی 2118م كرد، یه‌كه‌مجار بوو به سه‌ركه‌وتوويی گه‌شت به كاتدا بكه‌ین".
روونیشی كرده‌وه سه‌ردانی داهاتووم كردووه و گه‌ڕامه‌وه، ئه‌وه‌ش له ساڵی 1981 بوو، باس له‌وه‌ش ده‌كات تا ئێستا خۆی حه‌شار داوه و ناوێرێت خۆی ئاشكرا بكات، چونكه ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه به دوایدا ده‌گه‌ڕێت، ده‌نگ و ره‌نگیشی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا گۆڕانكاری تێدا كراوه.
له باره‌ی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كانیش ده‌ڵێت: "ئه‌وان له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 21 سه‌ردانی ئێمه‌یان كرد، مرۆڤایه‌تیيان له‌و مه‌ترسییانه ئاگادار كرده‌وه كه به چاوه‌ڕێیان ده‌كات".
به گوێره‌ی گوته‌كانى, به‌شێك له‌و مه‌ترسییانه گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاكانه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی.
پێشتر له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2017, گه‌نجێك به ناوی نوح له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو گه‌شتی بۆ داهاتوو كردووه.