لە بودجە حیساب بۆ کورد ناکرێت

"بەغدا گوێ لە خواستەکانی کورد ناگرێت"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

بەھۆی بەشداری نەکردنی فراکسیۆنە کوردییەکان و سوننەی عەرەب و بەشێك لەپەرلەمانتارانی شیعە دانیشتنی رۆژی شەممەی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام نەدرا کە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەو بڕوایەدانیم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داواکارییەکانی کورد جێبەجێ بکات، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووش پێی وایە کێشەی بودجە بە گفتوگۆی حکومەتی ھەرێم و ناوەندی چارەسەر دەکرێت.