حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵه كورده‌كانى كه‌ركووك و پشكنینیان ده‌ستپێكردووه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی سوات هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنیان له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی كه‌ركووك ده‌ستپێكردووه و چه‌ند گه‌نجێكیشیان ده‌ستگیركردووه.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو شاری كه‌ركووكه‌وه، ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوات، له گه‌ڕه‌كی قادسیە یەک ـ راپەڕین هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند ماڵێكی كورد و ئامانجیان دەستگیرکردنی خۆبەخشەکان و گەنجانی کورد بووە.
چالاكوانانی كه‌ركووك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین - قادسیه, دوو گه‌نجی كورد به ناوه‌كانی (ئه‌نه‌س – به‌رهه‌م)، له نزیك قوتابخانه‌ی ئامانج, له‌لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه ده‌ستگیركراون.
به گوێره‌ی چالاكوانان ئه‌نه‌س پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه له ناو كه‌ركووكه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له چه‌ند شوێنێك هێرشكراوه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای شاره‌كه‌ش، ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌بیسترێت و هێزه عێراقییه‌كانیش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر ماڵه كورده‌كاندا كردووه.