لە سلێمانی و هەڵەبجە دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

کەسێکی دیکە لە هەڵەبجە گیانی لەدەستدا

K24- سلێمانی:

سەرچاوەیەک لەتەندرستی هەڵەبجە بەکوردستان 24ی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵە گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆش ئافرەتێکی دیکەی تەمەن 55 ساڵ لە هەڵەبجە گیانی لەدەستدابوو.

بەهەمان شێوە، لە سلێمانیش دوو تووشبووی دیکە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان 48 ساڵ و ئەوی دیکەیان 80 ساڵە.

لە سلێمانی 158 کەس و لە هەڵەبجەش پێنج کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.