تره‌مپ: تۆمارى ده‌نگى ناڵاندنى خاشوقچيمان له‌به‌ر ده‌سته
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا تۆمارى ده‌نگيى تايبه‌ت به پرۆسه‌ى كوشتنى رۆژنامه‌نووسى سعوودى، جه‌مال خاشوقچى له‌به‌ر ده‌سته، به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى تۆقێنه‌ره، گوێى لێ نه‌گرتووه.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (فۆكس نيوز)، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا گوتى: "تۆماره‌كه‌مان له‌به‌ر ده‌سته، به‌ڵام من نه‌مويستووه گوێى لێ بگرم، چونكه ئێش و ئازاره‌كانى تۆمار كردووه".
President Trump answers the question "Did MBS lie to you?" Watch the full interview on Fox News Channel at 2P/7P. https://t.co/S9wuJX3AdF
— FoxNewsSunday (@FoxNewsSunday) November 18, 2018
گوتيشى: "به ته‌واوى ئاگادارى ئه‌و بابه‌ته‌م، پێويستى نه‌كردووه، گوێى لێ بگرم. له راستييدا پرسيارم له خه‌ڵك كردووه، پێويسته ئێمه چى بكه‌ين، ئه‌وان ده‌ڵێن، هيچ شتێك، ده‌زانم چى روويداوه، ئه‌و رووداوه زۆر توند و شه‌ڕانگێزانه و تۆقێنه‌ره".
President Trump on the Killing of Jamal Khashoggi "I’ve been fully briefed on it, there’s no reason for me to hear it, in fact I said to the people should I? They said: “you really shouldn’t, there’s no reason.” .... It was very violent, very vicious and terrible. #POTUSonFNS
— FoxNewsSunday (@FoxNewsSunday) November 18, 2018
سه‌باره‌ت به به‌رپرسيارێتى مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، تره‌مپ گوتى: "پێنج جار و له پێنج كاتى جياوازدا قسه‌م له‌گه‌ڵ كردووه و ره‌تيكردووه‌ته‌وه ئه‌و به‌رپرسيار بێت، ئينجا نازانم درۆى له‌گه‌ڵ كردووم، كێ ده‌زانێت؟".