"هێڵی ئاگر و مردن" رێگه له دزه‌كردنی داعش ده‌گرێ
K24 - هه‌ولێر:
له ناو گرد و دۆڵی سه‌خت و ژینگه‌ی ناله‌باری ناوچه‌كه‌دا، هێزه‌كانی عێراق هێڵێكی به‌رگرییان به درێژایی چه‌ندین كیلۆمه‌تر له سنووری پارێزگای دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین له نێوان به‌نداوی عوزێم تا ده‌گاته ده‌روازه‌ی نو‌عمان درووستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هه‌ر هه‌وڵێكی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بگیرێت له نێوان هه‌ر دوو پارێزگاكه‌دا.
ئه‌و هێڵه زۆركه‌س به "هێڵی مردن" ناوی ده‌به‌ن، چونكه له‌و شوێنه‌دا رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش، به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرێك له سه‌ركرده و چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه كوژراوون و ئۆتۆمبێله‌كانیان تێكشكێنراوه و بووته خاڵێك بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌وڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و شوێنێك بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی سه‌قامگیریی، به‌و پێیه‌ی جووڵه و دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینه‌وه به‌ره‌و پارێزگای دیاله كه‌مكردووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا جووڵه‌یان ده‌كرد، له ساڵانی رابردوودا كرده‌ی توندوتیژی و خوێناوی زۆریان ئه‌نجامداوه.
سادق حوسه‌ینی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ده‌ڵێت: "ستراتیژییه‌تی هێڵی به‌رگریی زۆر گرنگه بۆ سه‌قامگیریی دیاله، سنوورێكی فراوانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینیش به‌و هۆیه‌وه ئارامه، چونكه ئه‌و سنوورانه مه‌ترسییه‌كی جددی بوون له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆ".
حوسه‌ینی ده‌ڵێت: "پاراستنی سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، بووه‌ته هۆی ده‌سته‌به‌ربوونی سه‌قامگیریی ره‌وشی ئه‌منی ناو پارێزگای دیاله و بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م پاڵپشتیكردنی هه‌ر شانه‌یه‌كی نوستوو له ناوچه‌كانی عوزێم و حه‌مرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان".
ئه‌و به‌رپرسه ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه هێڵی به‌رگرتن له چه‌كدارانی داعش، بووه‌ته هێڵی ئاگر و مردن بۆ چه‌كدارانی داعش و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشه بۆ ئه‌م وڵاته درووستبكه‌ن، ئێستا ره‌وشی ئه‌منی سنووره‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله زۆرباشه و چه‌ندین خێزانی ئاواره له چه‌ند مانگی رابردوودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان".