ناتانیاهۆ: بۆ هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین مه‌رجی پێشوه‌خته‌مان هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ر رێكه‌وتنێكی ئاشتیانه كه له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین بێته ئاراوه، پێویسته سه‌رتا دان به بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بنرێت، كه ئۆرشه‌لیمی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیلی ناساند. هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ ئه‌و بڕیاره‌ی ته‌رمپیشی به رووداوێكی مێژوویی وه‌سف كرد.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاوكات له‌گه‌ڵ دانپێدانانی شاری ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، هه‌روه‌ها بڕیاریشیدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بگوازرێته‌وه ئۆرشه‌لیم، ئه‌و دوو بڕیاره‌ی تره‌مپیش كاردانه‌وه عه‌ره‌بی و جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و، بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێزێكی گه‌وره‌ی پیاده‌ی مارێنز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه و، له هه‌ندێ وڵاتیش هۆشداری دراوه‌ته هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له‌ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان بۆ هه‌ر توندوتیژییه‌ك.