تره‌مپ و پوتین رێگه له شه‌ڕێكی گه‌وره ده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندرێ كۆرتۆنۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی رووسی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، له دیداره‌كه‌ی هێلسینكی نێوان ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رێككه‌وتوون ریگه‌نه‌ده‌ن هیچ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران له سووریا رووبدات.
ئه‌و شاره‌زایه له كۆڕێكدا له مۆسكۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/7/2018 گوتوویه‌تی: "پێموایه له ده‌ره‌نجامی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك پوتین و تره‌مپ بێ ئه‌وه‌ی رایبگه‌یێنن رێككه‌وتوون كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن سنوورێك بۆ گرژییه‌كانی باشووری رۆژئاوای سووریا دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و میلیشیا شیعه‌كان له‌لایه‌ك و ئیسرائیل له‌لایه‌كی دیكه بگرن له‌سه‌ر خاكی سووریا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێده‌چێت ناوچه‌یه‌كی دابڕاو له به‌رزاییه‌كانی جۆلان درووستبكرێت و ئه‌و هێزانه‌ی ئێرانیش كه له‌و ناوچه‌یه‌دان بگۆردرێن به یه‌كه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا.
كۆرتۆنۆڤ گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه هه‌ر دوو سه‌رۆك له‌سه‌ر جۆره ئاگربه‌ستێك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی باكووری سووریا رێككه‌وتبن و باسی كێشه‌ی كورد و ئه‌گه‌ری چوونی سوپای سووریاشیان بۆ پارێزگای ئیدلب كردبێت".