مووچەی وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز دەستیپێكرد

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی مانگی تەمموزی وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت".

گوتیشی: "ھەرچەندە بڕیاربوو سبەی رۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت، بەڵام دواتر پێشخرا بۆ ئەمڕۆ".

سەرچاوەكە راشیگەیاند: "لە رۆژانی داھاتوودا مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكە دابەش دەكرێت".

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی 2018 كرد و لە دەسپێكیشدا مووچەی یەكەی 70 و 80 وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا.