ئه‌مه‌ریكا پشت ده‌كاته كورد
K24 - هه‌ولێر:
جیمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا ده‌ڵیت: "پاڵپشتیكردنی واشنتن له شه‌ڕڤانه كورده‌كان، ته‌كتیكی و كاتییه و پێویسته بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌كانی سووریا، هاوكاریی له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت".
له پاش كۆبوونه‌وه‌ی تیمی كاری هاوبه‌شی سێیه‌می توركی - ئه‌مه‌ریكی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، جێفری به رۆژنامه‌نووسانی گووت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به سووریا له رۆژهه‌ڵاتی فورات تا ده‌گاته پارێزگای ئیدلب باسكراوه".
ده‌رباره‌ی نه‌خشه رێی تایبه‌ت به منبج، جێفری گووتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وردبینی ئه‌منی ده‌كات له میانی پابه‌ندبوونی به‌و سۆزه‌ی له‌باره‌ی ده‌رچوونی چه‌كداره كورده‌كان له شاره‌كه به توركیای داوه و تا له‌ناو هیچ ئه‌نجوومه‌نێكی ناوخۆیی و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازیش نه‌مێننه‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "تا كۆتایی ئه‌مساڵ، هه‌ندێك هه‌نگاو ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی دووپاتی بكه‌ینه‌وه پابه‌ندی پێوه‌ره‌كانمانین له نزیكترین كاتی گونجاو‌دا، هه‌ندێك هه‌نگاوی دیكه‌ش هه‌ن تا مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی داهاتوو هه‌ڵده‌گیرین".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌و هاوكارییه‌ی له‌باره‌ی منبج كراوه بۆ به‌رپابوونی ئاشتی له هه‌موو سووریا نموونه‌ییه، چونكه هیچ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی له سووریا نادۆزرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوكاییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت".
ده‌رباره‌ی هاوكاریی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕڤانه كورده‌كانیش جێفری ده‌ڵێت: "به‌رده‌وام ته‌ئكیدمان كردووه‌ته‌وه كه كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی دژی داعش كاتییه و خاوه‌ن سرووشتێكی ته‌كتیكییه".