له‌سه‌ر رێگه‌ى كۆيه گه‌نجێك درايه به‌ر ده‌ستڕێژى گوللـه و گيانى له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلێكى جام ره‌ش، له سه‌ر رێگه‌ى كه‌سنه‌زان – كۆيه، گه‌نجێكى دايه به‌ر ده‌ستڕێژى گوللـه و ده‌ستبه‌جێ گه‌نجه‌كه گيانى له‌ده‌ستدا.
په‌يامنێرى كوردستان24، رايگه‌ياند، رووداوه‌كه كاتژمێر (12:00)ى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به كاتى هه‌ولێرى پايته‌خت روويداوه.
گوتيشى: "چه‌كدارێك له ناو ئۆتۆمبێلێكى جۆرى تاهۆ، ره‌نگ ره‌ش، جام تاريك، ده‌ستڕێژى گوللـه‌ى له گه‌نجێك كردووه و به‌و هۆيه‌وه گه‌نجه‌كه ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستداوه".
تا ئێستا پۆليسى هه‌ولێر و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان هيچ زانيارييه‌كيان له باره‌ى رووداوه‌كه‌وه رانه‌گه‌ياندووه.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ته‌قه‌كه‌ره‌كه رايكردووه و ته‌رمى گه‌نجه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزيشكى دادوه‌رى و په‌ڕاوى لێكۆڵينه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م رووداوه دووه‌م حاڵه‌تى ته‌قه‌كردن و كوشتنه له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر روويدابێت.
حاڵه‌تى يه‌كه‌م به هۆى ده‌ستشكاندنه‌وه بۆ سه‌ر يه‌كتر به ئۆتۆمبێل، گه‌نجێك درايه به‌ر فيشه‌ك و كوژرا.
ئ.ڕ