سبه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات.
پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه، خالید شوانی، له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بڵاویكردووه‌ته‌وه، "بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ته به كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان".
خالید شوانی روونیكردووه‌ته‌وه، "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌سه‌ر بڕیارێكی پێشووتری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت، پڕۆژه‌یه‌كمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كردووه".
ئه‌و لیژنه‌یه له ماوه‌ی رابردوودا، له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه.
ئامانجی لیژنه‌كه تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
رۆژی (21ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی حكومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ردابوو، به سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبوه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بڕیار درا لیژنه‌یه‌كی باڵا راپۆرتێك له باره‌ی مادده‌ی 140 و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاماده بكات.
وه‌زیری ناوخۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و هه‌ریه‌ك له وه‌زیران وه‌زاره‌ته‌كانی: پێشمه‌رگه، پلاندانان، وه‌زیری هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، به‌شدار بوون.
خالید شوانی، كه به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كردبوو، ئاشكرایكرد، كاری لیژنه‌كه‌یان راپه‌ڕاندووه و راپۆرته‌كه‌یان ئاماده‌كردووه.
ئه‌و هه‌مان رۆژ (21ی ئه‌یلوول)، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا، دۆسییه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پرسی دانووستانی هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه. به تایبه‌تی پرسی كه‌ركووك و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق".
گوتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه ئه‌و پرسه بخاته ئه‌جێندای دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا. كورد پرسی مادده‌ی 140 زیندوو ده‌كاته‌وه و لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راپۆرتێك ئاماده ده‌كات".
روونیشیكرده‌وه، "له كاتی سه‌ردانی مسته‌فا كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان و له ئه‌جێندای ئه‌و شانده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانووستان سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، له ماوه‌ی رابردوودا، پرسی كه‌ركووك و ره‌وشی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان خراونه‌ته به‌رباس. هه‌رێمی كوردستان سووره له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. له‌مه‌ودوا پرسی مادده‌ی 140 ده‌خرێته مه‌له‌فی دانووستانی هه‌ولێر و به‌غداوه. له ژێر هیچ گوشارێك كورد سازش له‌و مافه ده‌ستوورییه‌ی ناكات".
هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا. له سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كێشه‌ی كورد له عێراقدا كورتهه‌ڵنایه‌ت له پرسی مووچه و بودجه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی كابینه‌ی حكومه‌ت له چه‌ند په‌یام و دیدارێكی میدیاییدا دووپاتیكرده‌وه، كورد له عێراقدا خاوه‌نی پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌و ئاماژه‌ی به ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرد و رایگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری ده‌ستووریی پرسی ئه‌و ناوچانه یه‌كلا بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه میدیاییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم به ئاراسته‌ی جوڵاندنی دۆسییه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌نگاو ده‌نێت.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، خالید شوانی له پۆسته‌كه‌ی خۆیدا له فه‌یسبووك باسی له ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "كه‌ركووك و ناوچه "جێناكۆكه‌كان"ـی تر و دانیشتووانه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی قۆناغێكی دژوار بوونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "سیاسه‌تی ته‌عریب له‌و ناوچانه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
له كۆتایی پۆسته‌كه‌یدا، وه‌زیری هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌وه‌ی بیرخستووه‌ته‌وه، كه "رێگریكردن له ته‌عریب و پاراستنی مافی كوردستانیانی ئه‌م ناوچانه، ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه".