ڤیدیۆیی شەڕی شەڕڤانان و سوپای توركیا لە عەفرین بڵاودەبێتەوە

"ژمارەیەك سەربازی توركیا كوژراون"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڤیدیۆیی چالاكییەكی شەڕڤانانی دژی سوپای توركیا لە عەفرین بڵاودەكاتەوە.

یەپەگە شوێنی چالاكی شەڕڤانانی ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: "شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە دەوروبەری گوندی ئەلبیسكی سەر بە شارۆچكەی راجۆی عەفرین چالاكییەكیان دژی سوپای توركیا ئەنجامدا و ژمارەیەك سەربازی توركیا كوژران و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای توركیاش تێكشكێندران".

 

ئەم ڤیدیۆیە كە لە ئاژانسی ھاواری نزیك لە یەپەگە بڵاوكراوەتەوە، لەسەرەتای خۆئامادەكردنی چالاكییەكە گرتە ڤیدیۆییەكان تۆماركراون.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ 41 رۆژە ھێرشی توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامە و بە گوێرەی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین زیاتر لە 150 شەھیدبوونە و نزیكەی 700 كەسی دیكەش برینداربوونە.

سوپای توركیا لە 20/1/2018، له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون" ھێرشی بۆسەر عەفرین دەست پێكرد، جگە لە سوپای ئەو وڵاتە میلیشیای سوپای ئازادی سووریای سەر بە توركیا بەشداری لە ھێرشەكەدا دەكات.

H.M