لەبارەی كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، ئەوانەی كە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە و كارتەكەیان وەرنەگرتووە سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بكەن.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە ھاتووە: "ئاگاداری ئەو ھاووڵاتیانە دەکەینه‌وه ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتمانیان كردووه لە ساڵانی (2016، 2017، 2018)وه تاكو ئێستا ئه‌و كارتانهیان وهرنهگرتووەتهوه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی كارتی نیشتمانی پارێزگاكانی هه‌رێم بكه‌ن، بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كارتانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بەغدا".
وەك لەو راگەیەندراوە ئاماژەی پێكراوە: "دوا مۆڵەتیش بۆ ئەو ھاووڵاتیانه تا بەرواری 2019/4/1وه ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان وه‌رینه‌گرنه‌وه دەبێت خۆی سەردانی به‌غدا بکات و مامەڵه بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كان به پێچه‌وانه‌وه خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت".
ھ.م