عه‌بادى: ناتۆ مه‌شق به پێشمه‌رگه ده‌كات
K24 – برۆكسل:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، له وه‌ڵامى پرسيارى بارزان حه‌سه‌ن، په‌يامنێرى كوردستان24 له برۆكسل، رايگه‌ياند، ناتۆ مه‌شق و راهێنان به هێزه عێراقييه‌كان و پێشمه‌رگه ده‌كات.
له چوارچێوه‌ى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، سکرتێری رۆژنامەوانی عەبادی رێگری له به‌شدارى پەیامنێری کوردستان24 له پرسياره‌كان كرد.
ئه‌و رێگرييه‌ش دواى ئه‌وه هات، كه حه‌يده‌ر عه‌بادى، چەند جارێک بەدەست ئاماژه‌ى بۆ پەیامنێری کوردستان24 کرد بۆ ئەوەی پرسیار بکات، بەڵام سکرتێره‌كه‌ى مایکەکەی لەپەیامنێر دووردەخستەوە، دواتر بارزان حه‌سه‌ن بە سکرتێره‌كه‌ى وت سەرۆکی وەزیران رێگەم پێدەدات بۆچی تۆ رێگەنادەیت.
له وه‌ڵامى پرسيارى بارزان حه‌سه‌ندا، سه‌باره‌ت به راهێنانى پێشمه‌رگه و به‌شداربوونيان له مه‌شقپێكرانيان له لايه‌ن ناتۆوه، سەرۆک وەزیران وتی بەڵێ ھێزی پێشمەرگەش دەگرێتەوە، چونکە ھێزی پێشمەرگە لەژێرچەتری ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدایە.
پرسیاری دووەمی پەیامنێری کوردستان 24 دەربارە ئەوەبوو، ئاخۆ ھیچ رێکەوتنێک کراوە لەنێوان ناتۆ و عێراقدا، لەوه‌ڵامدا عەبادی وتی بەڵێ رێکكەوتنێک کراوە ئەویش ئەوەیە، لەمەودوا کەنەدا سەرکردایەتی راھێنانی هێزه عێراقييه‌كان له‌لايه‌ن ناتۆوه ده‌كات.
دوێنێ (12ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2018)، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ئاماده‌بوو، به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ).
ئ.ر