نووسینگه‌ی عه‌بادی: ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له ئان و ساتدایه
K24- هه‌ولێر:
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، به‌ر له هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت.
حه‌دیسی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌نیا له‌سه‌ر چه‌ند رێككارێكی ته‌كنیكی له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و لێژنه‌كانی وردبینی ماوه‌ته‌وه و گوتی: "ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئان و ساتدایه و، به هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیه‌وه ناگاته 21ی ئه‌م مانگه".
وته‌بێژی نووسنگه‌ی عه‌بادی ئاشكراشیكرد: "وردبینی له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ته‌واو بووه و، لێژنه‌كانی وردبینی له وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم سه‌رقاڵی كاری وردبینین، هه‌ركاتێك وردبینی له‌و وه‌زاره‌تانه‌ش ته‌واو بوو، مووچه‌ی ئه‌وانیش ده‌نێرین".
حه‌دیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و سیسته‌مه‌ی مووچه كه له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت و، پرۆسه‌ی ناردنی مووچه‌ش له‌ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت".
دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوتاری هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند، به‌ر له هاتنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرێت.
H.B