پاش بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه 100 بومه‌له‌رزه‌ی دیكه روویداوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌شی چاودێریی بومه‌له‌رزه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند: "له شه‌وی رابردووه‌وه 100 بومه‌له‌رزه‌ی دیكه روویداوه به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ستیان پێنه‌كردووه‌و پێشبینی ده‌كه‌ین تا مانگیكی دیكه له‌و جۆره بوومه‌له‌رزانه به‌رده‌وامبن".
هودا عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كه گوتوویه‌تی: "پاش بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه رووده‌ده‌ن، به‌ڵام ناگه‌نه ئێمه و هه‌ستیان پێناكه‌ین، ته‌نها دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه هه‌ستی پێده‌كه‌ن كه له ناوچه سنوورییه‌كاندان و له چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه نزیكن".
هودا عه‌باس ده‌ڵێت: "شه‌وی رابردوو زیاتر له 100 بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه‌ی بچووك روویانداوه، به‌ڵام هه‌ستیان پێنه‌كراوه، ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی هه‌ستیان پێده‌كرێت، ده‌بنه هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ، به‌ڵام نابنه هۆی درووستكردنی زه‌ره‌ر و زیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "به به‌رده‌وامی چاودێریی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه ده‌كه‌ین و پێشبینی ده‌كه‌ین تا مانگێكی دیكه به‌رده‌وامبن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به دووری 6 كیلۆمه‌تر له سنووری هه‌رێمی كوردستان و له رووی خانه‌قینه‌وه روویداوه".
پاش بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی كوردستان كه 7.2 پله‌ی رێخته‌ری تێپه‌ڕاند، زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی گۆی زه‌وی به گوڕی جیاجیا بوومه‌له‌رزه لێیداوه‌و ته‌نانه‌ت له كۆسته‌ریكا گه‌یشتووه‌ته 6.4 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و له دووری 50 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاری سان خوسیه روویداوه.
هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.28 پله له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا تۆماركراوه.
چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ی دیكه به گوڕی 6 پله له زه‌ریای هێمن روویداوه‌و چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه 304 له رۆژهه‌ڵاتی شاری كیسنوما بووه له دوورگه‌ی هۆنچو له ژاپۆن.
له باكووری كازاخستانیش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گووڕی 3.9 پله‌ی روویداوه.
به‌ڵام جگه له بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی كوردستان، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانی بوومه‌له‌رزه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان رانه‌گه‌یه‌نراوه.