له‌به‌غداش خه‌ڵك رژایه سه‌ر شه‌قام
K24- هه‌ولێر:
دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی شاری به‌سره كه له خۆپیشاندانه‌كانیدا چه‌ندین كه‌س كوژران و بریندار بوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری به‌غداش رژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانێكیان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره سازكرد.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، "به ده‌یان هاووڵاتی شاری به‌غدا هاتنه سه‌رشه‌قام و خۆپیشاندانێكیان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر سازكردووه و له‌لایه‌ك داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره نیشان ده‌ده‌ن".
خۆپیشانده‌رانی به‌غدا له داواكاریه‌كانیاندا، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان له خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو و كاره‌با، هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه، پێویسته هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ش سزا بدرێن كه ده‌ستیان له خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره وه‌شاندووه".
جێگای باسه خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌سره گرژی تێكه‌وت و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه 3 كه‌س كوژران و 7ی دیكه‌ش برینداربوون، كه له‌ناوبرینداران ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانیش هه‌بوون، خۆپیشانده‌رانیش هۆشدارییان دایه حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر به‌په‌له داواكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێن، به‌رده‌وامی به خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌ده‌ن و هه‌ڵوێستی توندتر به‌رامبه‌ر حكوومه‌ت نیشان ده‌ده‌ن.
H.B