ئیسرائیل سێره له كۆشكه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌گرێ
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 30 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵدانی یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی سیخوڕ كه رۆژی 19/9/1988 هه‌ڵدرا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌ناو جه‌رگه‌ی خاكی سووریادا گرتوویه‌تی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی تایمز ئۆف ئیسرائیل، له‌و وێنانه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كه‌دا، كۆشكه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریای تێدایه و پێده‌چێت وه‌ك جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له سه‌رانی رژێمی سووریا بڵاوكرابێته‌وه".
مانگی ده‌ستكردی سیخوڕی "ئه‌وڤك 11" سێ وێنه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سووریای گرتووه كه به "كۆشكی گه‌ل" ناسراوه، هه‌روه‌ها تانكه‌كانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریا و فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تیشی وێنه‌گرتووه و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان شه‌وی شه‌ممه كه‌وته‌به‌ر ھێرشی مووشه‌كیی ئیسرائیل".
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی پێگه ئیسرائیلییه‌كه، ده‌كرێت به‌وشێوه‌یه ته‌ماشای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه بكرێت كه نمایشی هێز و جۆرێك له هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سووریا. له كاتێكدا له ساڵی 2017ـوه تا ئێستا ئیسرائیل زیاتر له 200 پێگه‌ی ئێرانی له‌و وڵاته كردووه‌ته ئامانج".
في تهديد مباشر له.. اسرائيل تنشر صور اقمار صناعية تظهر قصر بشار الاسد. #جيري_ماهر
— Jerry Maher (@jerrymahers) ١٧ سبتمبر ٢٠١٨
In tacit threat, Israel releases satellite photos of Syrian presidential palace pic.twitter.com/gQB3mSdXxm