به‌ڤیدیۆ.. ئه‌وانه‌ی بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانیان كرد له‌خۆشیان سێڵفی ده‌گرن
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارانی ئه‌و كوتلانه‌ی بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان كرد و بوونه هۆی درووستبوونی گرژی و پشێوی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان، به گرتنی سێڵفی دڵخۆشی خۆیان له شكست پێهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نیشان ده‌ده‌ن.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه له كافتریای په‌رله‌مان گیراوه، له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت كه په‌رله‌مانتارانی ئه‌و كوتلانه‌ی بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان كرد و دواتر بوونه هۆی گرژی و ئاڵۆزی له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پۆستی ئه‌و 8 وه‌زاره‌تانه‌ی كه هێشتا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه، به گرتنی سێڵفی و گوتنه‌وه‌ی درووشمی "قرارنا عراقی" واتا بڕیاره‌كه‌مان عێراقییه، دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕی.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه دوای ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا، دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دوا بخات، كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و 8 وه‌زیرانه‌ی كه لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه كاندید كرابوون، كه تائێستا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌و 8 كاندیده‌ی بۆ وه‌زاره‌ته پڕنه‌كراوه‌كان ده‌ستنیشانیكردبوون، به‌هۆی درووستبوونی گری و ئاڵۆزی له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت.
هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی سائیرون، نه‌سر، میحوه‌ری وه‌ته‌نی, یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقییه‌كان كرد.
H.B