بۆمبابارانى توركيا خێزانێكى ئاواره‌ى ئيدلبى كۆمه‌ڵكوژ كرد
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ى كوژراو و بريندارانى بۆمبابارانى ئه‌مڕۆى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عفرين هه‌ڵكشا و خێزانێكى حه‌وت كه‌سى كه له ئيدلبه‌وه ئاواره‌ى عفرين ببون، هه‌موويان گيانيان له‌ده‌ستدا و به‌وه‌ش ژماره‌ى كوژراوان گه‌يشته 10 كه‌س.
ئه‌و خێزانه ئاواره‌يه له ئيدلبه‌وه بۆ پاراستنى گيانيان روويان له عفرين كردبوو، له كێڵگه‌يه‌كى په‌له‌وه‌ر له گوندى (عناكبه) گيرسابوونه‌وه و ئه‌مڕۆ به هۆى بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانى توركياوه سه‌رجه‌ميان گيانيان له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى عفرين رايگه‌ياند، ژماره‌ى گيانله‌ده‌ستدراوان گه‌يشتووه‌ته 10 كه‌س.
ناوى كوژراوه‌كان:
1.ره‌هف حسين، 33 ساڵ.
2. وائيل حسين، 2 ساڵ.
3.هه‌ديل حسين، 10 ساڵ.
4.غاليه حسين، 8 ساڵ.
5.سه‌لمه حسين، 6 ساڵ.
6.موسعه‌ب حسين، 6 ساڵ، له هاوسه‌رى دووه‌مى بووه.
7.ئه‌حمه‌د حسين، 17 ساڵ، تا ئێستا ته‌رمى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و له ژێر داروپه‌ردووى ماڵه وێرانبووه‌كه‌يانه.
به ئامانجگرتنى ئه‌و خێزانه، له كاتێكدايه كه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته بن عه‌لى يه‌ڵدرم و سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپا خلوسى ئاكار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ چه‌ندينجار دڵنياييان داوه كه مه‌ده‌نييه‌كان ناكه‌نه ئامانج و ته‌نيا بنكه و باره‌گاكانى په‌يه‌ده و يه‌په‌گه بۆمبا‌باران ده‌كه‌ن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌ر نوێرت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا داواى له توركيا كرد گيانى مه‌ده‌نييه‌كان بپارێزێت.