توركيا چیای شنگال و قه‌ره‌چووغی بۆردومان كرد

سێ شوێن كراوه‌ته‌ ئامانج

K24 - هه‌ولێر:

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه‌ باره‌كاگانی په‌كه‌كه‌یان له‌ چیای شنگال و و زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چووع بۆردومان كرد.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه‌، هێرشه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بووه‌ و سێ شوێنی له‌ شنگال و قه‌ره‌چووغ كردووه‌ته‌ ئامانج.

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ شنگال رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان گوندی شلو و ته‌لعوزێریان بۆردومان كردووه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆن له‌ دژی په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكی عێراق ده‌ستپێكردووه‌ و بنكه‌ باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش (نێوان باشوور و باكووری كوردستان) بۆردومان ده‌كات.

نوێده‌كرێته‌وه‌..