سه‌ركرده‌یه‌كی "PDK-S" دوای ساڵێك و 4 مانگ له زیندان ئازاد كرا
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ سووریا "PDK-S"، دوای ساڵێك و 4 مانگ له زیندانیكردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕێبه‌ری رۆژئاوای كوردستانه‌وه، ئه‌مڕۆ له شاری قامشلۆ ئازادكرا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی "PDK-S" كه له 12ی ته‌ممووزی ساڵی 2017 له عه‌فرین له‌لایه‌ن ئاسایشی رۆژئاواوه ده‌ستگیركرابوو، دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك و 4 مانگ، له شاری قامشلۆ ئازادكرا.
بۆ زانیاری زیاتریش له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردن و زیندانیكردن و ئازادكردنی ئاپۆ، بڕیاره ناوبراو به‌شداری له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كاتژمێر 7:00ی ئه‌مشه‌وی كوردستان 24ـدا بكات.
H.B