بێگەرد تاڵەبانی: كار لەسەر بە پیشەسازیكردنی بەرهەمی جوتیاران دەکەین

كار له‌سه‌ر دیاریكردنی رێژه‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:

بێگه‌ر تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ عەلی عوسمان، بریكاری وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی بۆ كاروباری پیشەسازی و سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیەسازی بۆ كاروباری بازرگانی كۆبووه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ تاوتوی كران.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت له‌سه‌ر هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەت بۆ هەنگاونان بەرەو بە پیشەسازیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها باس لەو پڕۆژە ستراتیژیانە كرا، كە مۆڵەتی كاركردنیان لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ھەیە و گرێبەست لەگەڵ جوتیاران دەكەن، تاوەكو بەرهەمی جوتیاران بەكاربهێنن.

جه‌ختكردنه‌وه‌ لەسەر كۆبونەوەیەكی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت و كارگەكان بۆ دانانی رێژەیەك لەبەكارهێنانی بەرهەمی ناوخۆیی تەوەرێكی دیكه‌ی كۆبونەوەكە بوو.

H.B