هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق نووسینەوەی دەستووری کوردستان دوادەخات

" نابێت هیچ مادده‌یه‌كی ده‌ستووری هه‌رێم پێچه‌وانه‌ یان دژی ده‌ستووری عێراق بێت"
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

فشاره‌ سیاسییه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق بووه‌ته‌ له‌مپه‌ر له‌ به‌رده‌م ئاماده‌كردن و نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان‌‌، په‌رله‌مانتارێكی كوردستانیش ده‌ڵێت: ده‌بێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بكه‌وێته‌ دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق.

خەدیجە عومەر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی پەرلەمانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا له‌ دەستووری عێراقدا هاتووه‌، كه‌ نابێت ھیچ ماددەیەكی دەستووری ھەرێمی كوردستان دژ یاخود پێچەوانەی ماددە دەستوورییەكانی عێراق بێت، بۆیه‌ ئەمە وادەكات پرۆژەی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی كوردستان بكەوێتە دوای ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراق.

لەكاتێكیشدا له‌ ماوەی رابردوودا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی نووسینەوەی دەستوور سەردانی حزبە سیاسییەكانیانی كرد، ئەوكاتە شەقامی عێراقی خاڵی بوو لە خۆپیشاندان و بەغدا وەك ئێستا نە خرۆشابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب، پسپۆڕی بواری یاسایی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی كوردستان زەروورەتە و نابێت بە بیانووی ھیچ ھۆكارێك دوابخرێت.

H.B