كەشناسی وادەی كۆتایی ھاتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلەی بارانبارین كە چەند رۆژێكە رووی لە ناوچەكە كردووە، ئەمڕۆش كاریگەری لەسەر ھەرێمی كوردستان دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت.