ئه‌وه‌ی ئه‌ردوغان بۆ لیره‌ی توركی پێی نه‌كرا قه‌ته‌ر كردی
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر بڕیاریدا به بڕی 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له توركیا بكات، نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 6% به‌رز بووه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا دووپاتیكرده‌وه، قه‌ته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به بڕی 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ناو خاكی توركیا ده‌كات، به‌مه‌ش نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 6% به‌رز بووه‌وه.
چاودێرانیش پێشبینی ده‌كه‌ن، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی میری قه‌ته‌ر بۆ توركیا و به‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌سته‌ی رێكخستن و چاودێری دارایی و بانكی توركی گرتوویه‌ته به‌ر، به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران.
ئه‌مڕۆ له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به بڕی 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ناو خاكی توركیا ده‌كات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی نرخی لیره‌ی توركی تاڕاده‌یه‌ك به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رز بێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ ئازادكردنی قه‌شه برانسۆن ره‌تكرده‌وه، كه له‌توركیا ده‌ستبه‌سه‌ره، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن گرژی تێكه‌وت و ئاڵۆزییه‌كان به ئاستێك گه‌یشتن، كه ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه و به‌رپرس و وه‌زیری توركیادا بسه‌پێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته نزمترین ئاست و 45%ى به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و ئابووری توركیا كه‌وته مه‌ترسییه‌وه.
H.B