به ڤیدیۆ.. دوو بێژه‌ر له كاتی پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كان ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان
K24 - هه‌ولێر:
دوو بێژه‌ری كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له پاكستان، به‌ر له ده‌ستپێكردنی گه‌شتی هه‌واڵه‌كان، ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، بێژه‌ره پیاوه‌كه به زمانی "ئوردو" قسه له‌گه‌ڵ پرۆدیوسه‌ری هه‌واڵه‌كان ده‌كات.
بێژه‌ره‌كه به پرۆدیوسهرهكه ده‌ڵێت: "چۆن ده‌توانم كار له‌گه‌ڵ ئه‌و بێژه‌ره بكه‌م، له كاتێكدا پێم ده‌ڵێت قسه‌م له‌گه‌ڵ مه‌كه".
له‌و كاته‌شدا خانمه بێژه‌ره‌كه وه‌ڵامی هاوكاره‌كه‌ی ده‌داته‌وه و پێی ده‌ڵێت: "ئاگات له ده‌نگت بێت و به رێزه‌وه قسه بكه".
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش له رێگه‌ی یه‌كێك له كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌وه خراوه‌ته تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا زانیاری ته‌واو و هۆكاری ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان ئه‌و دوو هاوكاره نییه.