نووسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد حه‌كيم كاكه‌وه‌يس كۆچى دواييكرد

كاكه‌وه‌يس دواى ته‌مه‌نێك له‌ خزمه‌تكردنى كتێبخانه‌ و كايه‌ى رۆشنبيرى كورديى

K24 – به‌غدا:

ئه‌مڕۆ له‌ شارى به‌غدا، نووسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد، حه‌كيم كاكه‌وه‌يس (1949 - 2018) دواى ته‌مه‌نێك له‌ خزمه‌تكردنى كتێبخانه‌ و كايه‌ى رۆشنبيرى كورديى كۆچى دواييكرد.

حه‌كيم كاكه‌وه‌يس له‌ بوارى وه‌رگێڕاندا، توانييويه‌تى شاره‌زايانه‌ به‌شێكى به‌رچاوى به‌رهه‌مه‌كانى نووسه‌ر و بيرمه‌ندى كورد، مه‌سعوود محه‌ممه‌د، له‌ عه‌ره‌بييه‌وه‌ بكاته‌ كورديى.

هه‌روه‌ها له‌ بوارى ئه‌ده‌بيشدا توانيويه‌تى چه‌ندين رۆمان و شاكارى ئه‌ده‌بى گه‌لانى جيهان بكاته‌ كورديى.

له‌ رووى سياسيشه‌وه‌، حه‌كيم كاكه‌وه‌يس هه‌ميشه‌ يه‌كێك بووه‌ له‌ داواكارانى هێنانه‌دى ئاشتى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ ژيانى پێكهاته‌كانى كه‌ركووك.

ديارترين به‌رهه‌مه‌كانى:

-1984

-بازنەی ترس

-بۆ گورباشۆڤی مەزن: لەگەڵ سڵاو و هیواخوازیدا

-بۆچوونێک لەسەر لێکدانەوەی مرۆیی مێژوو

-بەردیش بەدەنگ دێ؛ منداڵی لە کەمبۆدیا 1975 – 1980

-پرسیارەکان، هێشتا تینووی وەرامن

-پەرەسترۆیکای گۆرباشۆڤ

-تەونی جاڵجاڵۆکە

-دەمودووی هزر

-زمانی کورد

-شاخەکانیش دەنگیان دایەوە

-گورگی رووتەڵان

-لە پێناوی پتەوکردنی برایەتی عارەب و کورددا

-مەسعود محەمەد: ڕۆڵ و هەڵوێستی سیاسی 1946- 1965

-مەملەکەتی سەگەکان

-نامەکانی مەسعوود محەمەد

-نەتەوایەتی کورد و ئیسلامەتییەکەی

-هاوسەنگکردنەوەی تەرازوویەکی سەنگەلا

-کۆچ هەڵیبژاردم

-کۆمەڵگەی ئادەمیزاد؟ بۆچی لە شێتخانە دەچێ؟

-کۆڵارە فڕێن

-کێڵگەی ئاژەڵان