ئه‌مه‌ریكا ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق رێكده‌خاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به بڕی 5 ملیۆن دۆلار پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ته‌رخان ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، واشنتن ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق پێشكه‌شكردووه، كه راهێنان و كه‌رسته‌ی پێویست دابین ده‌كات و ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقی ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جۆی هود، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له عێراق ده‌ڵێت: "فڕۆکەخانەکان دەرگاکانی جیھانن. ئەم پرۆگرامە ھاریکاریيە تەنھا سەلامەتی سەرنشینەکان بۆ خەڵکی عێراق بەھێز ناکات بەڵکو پاڵپشتی تواناکانی عێراقیش دەکات بۆ راکێشانی وەبەرھێنەرە بیانیيەکان و فراوانکردنی پەیوەندیيە بازرگانیيە جیھانيیەکان و ھانی گەشەپێدانی ئابووری دەدات".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بەرپرسانی دەسەڵاتی فرۆکەوانی شارستانی عێراقی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بەسرا و ھەولێر کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆگرامەکە و بەردەوامبوون لەسەر بەھێزکردنی ئاسایش لە فرۆکەخانەکانی عێراق بۆ گەیشتن بە ستانداردە نێودەوڵەتیيەکان.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، پرۆگرامەکە ئاماژەیەکە بۆ فراوانبوونی رۆڵی عێراق لە کۆمەڵگەی فڕۆکەوانی جیھانی.
ئ. م