مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستپێ ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ به‌رواری 9/2/2020 مووچه‌ی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

ئاشكراشیكرد، رۆژی دوو شه‌مه‌ 10/2/2020 مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

وه‌ك راشیگه‌یاند، دواتر دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

H.B