شاندێكى ئه‌مريكى سه‌ردانى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێم ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندێكى ئه‌مريكا سه‌ردانى هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانى له شارى سلێمانى كرد.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان شانده‌كه پێكهاتووه له هه‌ريه‌ك له برێت ماكگۆرك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا و كێن گرۆس كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان.
ئه‌و شانده سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيان كرد و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌شيان، ئه‌ندامێكى جڤاتى نيشتيمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى دواخستنى ريفراندۆم تاوتوێكراوه و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌و داوايه‌ى خۆى كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها شانده‌كه سه‌ردانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانى كرد و له لايه‌ن هه‌ريه‌ك له هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و هاوسه‌رى مام جه‌لال سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى و پاڤێل تاڵه‌بانى كوڕى مام جه‌لال و لاهور جه‌نگى برازاى مام جه‌لال پێشوازييان لێكرا.