سه‌در هه‌ڕه‌شه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رابه‌رى ره‌وتى سه‌در، موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى كرد ئه‌گه‌ر به ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌يه‌وه نه‌يه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ره‌وشى به‌سره و كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، ئه‌وا؛ هه‌ڵوێستێك ده‌گرێته‌به‌ر كه به خه‌ياڵى كه‌سدا نه‌هاتبێت.
موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به ره‌وشى به‌سره و خۆپيشاندانه‌كانى خه‌ڵكى ئه‌و شاره بۆ داواكردنى خزمه‌تگوزارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، به‌ياننامه‌يه‌كى خوێنده‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا سه‌در رايگه‌ياند، پێويسته حكومه‌ت به په‌له كۆببێته‌وه بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى به‌سره.
گوتيشى: خۆپيشاندانێكى ئاشتيانه ئه‌نجام ده‌ده‌ين بۆ ناڕه‌زايى ده‌ربڕين دژى كه‌مته‌رخه‌مييه‌كانى حكومه‌ت له به‌سره.
سه‌در داواشيكرد، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ به‌سره ئه‌نجام بدرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌شيدا، سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى كرد، ئه‌گه‌ر به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌يه‌وه نه‌يێن، ئه‌وا؛ هه‌ڵوێستێك ده‌گرێته به‌ر كه به خه‌ياڵى كه‌سدا نه‌هاتبێت.