كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی: ئه‌و پارێزگاریه‌ی هێزی پێشمه‌رگه لێمان ده‌كات جێگای پێزانینه
K24- مۆسكۆ:
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی بۆ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ستایشی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و كاركردنیش له عێراق به مه‌ترسیدار ده‌زانێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان ٢٤، ئه‌لیكسانده‌ر دیبال، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی بۆهه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان، ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: كاركردن له عێراق مه‌ترسی دیاریكراوی خۆی هه‌یه و ده‌بێ ئێمه له‌به‌رچاوی بگرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پێزانینه ئاسایش و ئارامیمان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه بۆ دابینكراوه.
H.B