بهفربارین رێگهی نێوان دهڤهری راپهڕین و سلێمانی داخست
K24 - راپهڕین:
بەهۆی بەفربارینەوە رێگهی نێوان دەڤەری راپەڕین بە سلێمانی لە ناوچەی شێخ عوبێد پچڕاوه و تیمەکانی شارەوانی خەلەکانیش هەوڵی کردنەوەی رێگهکە دەدەن.
پهیامنێری كوردستان 24 له راپهڕین رایگهیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 17ی كانوونی دووهم/ یهنایهری 2019، رایگهیاند، لە ناوچەی شێخ عوبێدی سەر بە شارەدێی خەلەکان، بەفر رێگهکەی بەست و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەڕێگاکە پەکی کەوت.
به گوێرهی زانیارییهكانی پهیامنێری كوردستان 24، بە گوتەی شایەتحاڵەکان زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێل کەلەناویاندا ئەمبۆڵانسی فریاکەوتنیان تێدابوو لەڕێگاکە گیریان خواردووه .
یادگار عهبدولكهریم، بەڕێوهبەری ناحیەی خەلەکان بە کوردستان 24ی راگەیاند، راستە رێگهکە بۆ ماوەیەك داخرا، بەڵام تیمەکانی شارەوانی ئێستا کار بۆ کردنەوەی رێگهکە دەکەن و توانیویانە سایدێکی رێگاکە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك بکەنەوە، بەڵام ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت لە رێگهکە بڕوات.
بەڕێوهبەری ناحیەی خەلەکان ئاماژەی بەوەش کرد، بەفربارین ئێستا بەردەوامە و ئەگەر بەو شێوەیە بێت، ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەکاتەوە.
ناوچەی شێخ عوبێد کە رێگهی سەرەکییە و دەڤەری راپەڕین و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ساڵانە بەفربارین ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ دروست دەکات، گیرانی ئەو رێگهیە هاتووچۆ لەنێوان دەڤەری راپەڕین و هەولێر و دهۆکیش بەسلێمانیەوە لە رێگهی سماقووڵی پەکدەخات.
ئ. م