عه‌مار حه‌كیم داواكارییه‌كی له سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌مار حه‌كیم، رێبه‌ری ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، دواكار و هیواداره سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌نگاو به ئاراسته‌یه‌كی راستهه‌ڵگرن تا هه‌نگاوه‌كانیان ببێته هۆی به‌هێزكردنی كوردستان و عێراق و ده‌ڵێت: "هێزی كوردستان هێزه بۆ عێراق، شكۆمه‌ندی كوردستان شكۆمه‌ندی عێراقه".
عه‌مار حه‌كیم داوایكردووه، پرۆژه‌یه‌كی سیاسی پێگه‌یشتوو و دڵنیاكه‌ره‌وه بێته ئاراوه و پشت به ناسنامه‌ی نیشتمانی ببه‌ستێ و كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو عێراقیه‌كان بێت به هه‌موو پێكهاته و جیاوازییه‌كانیانه‌وه".
حه‌كیم به‌م دواییانه ره‌و‌تێكی نوێی راگه‌یاندووه‌و له ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق جیابووه‌وه‌و له گوته‌كانیدا، زیاتر بانگه‌شه بۆ پشت به‌ستن به توانا و لێهاتووی ده‌كات و جیاواز له‌و رۆژگارانه ده‌دوێت كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی بوو، به تایبه‌تی كه چه‌ندینجار به زمانی توند و هه‌ڕه‌ش ئامێزیش دژی كورد لێدوانی دابوو، به‌ڵام ئه‌مجاره هیواداره سه‌ركرده‌كانی كورد له به‌رژه‌وه‌ندی به‌هێزكردنی عیراق هه‌نگاوبنێن.