سلێمانی به‌ره‌ی نه‌خێری پووچه‌ڵكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به‌ره‌ی "نه‌خێر له ئێستادا" كه دژایه‌تی خۆی بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاندووه، له یاریگای شاری سلێمانی "كه‌رنه‌ڤاڵێكیان" رێكخست، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی ئاماده‌بووانه‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌وانێك به‌ناوی به‌ختيار شه‌مه‌یی پرسیاری ئه‌وه‌ده‌كات، ئایا باشتر نه‌بوو ئه‌و پاره زۆره‌ی له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا خه‌رج كراوه، به‌سه‌ر هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سلێمانیدا دابه‌ش كرابا.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم به‌راستی مه‌به‌ست بێت، هه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
رۆژنامه‌وان، ئه‌سعه‌د جه‌باری، نووسیویه‌تی: "2 هه‌زار كه‌سێك رووحی ریازیان كوشت و فاتیحایان نارد بۆ وه‌رزشی تۆپی پێی شاره‌كه".
نووسینه‌كه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌وانه، به‌راوردێكه له نێوان ئاهه‌نگی كردنه‌وه دوو یاریگا، یه‌كێكیان له به‌سراو ئه‌وی دیكه‌یشیان له سلێمانی.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له په‌یجه‌كانی فه‌یسبووكیش، وه‌ك سه‌رنج و تێبینی و ره‌خنه‌ی گاڵته‌ئامێز، توانج له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ دانانی وێنه‌ی كورسییه چۆڵه‌كان، ده‌ڵێن: "به‌هۆی زۆری ئاماده‌بووانی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه، داوای كورسی زیاتر كراوه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ی، ماوه‌ی زیاتر له 10 رۆژه، رێكلام و ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر كۆبكه‌نه‌وه.