به‌رپرسی دیوانی "فێركردنی" داعش ده‌ستگیركرا
K24 - كه‌ركووك:
به‌رپرسێكی ژنی رێكخراوی داعش له‌لایه‌ن پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك ده‌ستگیركرا.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كان، ئاگاداری ئه‌وه بوونه به‌رپرسی دیوانی "فێركردنی" داعش هاتووه‌ته كه‌ركووك و دواتریش ده‌ستگیركراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ژنه به‌رپرسه‌ی داعش، ناوی "ته‌غرید عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د"ه و به‌رپرسی فێركردنی رێكخراوی داعش بوو له ناوچه‌ی زاب و هاوسه‌ری "شه‌فیق سامی سه‌عید"ه، كه ئه‌ویش به‌رپرسی سه‌ربازی داعشه له هه‌مان ناوچه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر راشیگه‌یاند، ئه‌و تیرۆریسته، به گوێره‌ی ماده‌ی 4ی یاسای تیرۆر داوا كراوه و ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیپێكردووه.