شه‌ڕی دژی داعش له‌م ناوچانه‌ی عێراق كۆتایی نه‌هاتووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ندێك ناوچه شه‌ڕ له دژی داعش به‌رده‌وامه و كۆتایی نه‌هاتووه.
وێڕای خوێندنه‌وه‌ی گوتاری سه‌ركه‌وتن و كۆتاییهێنان به شه‌ڕی دژی داعش، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس راده‌گه‌یه‌نێت، له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا شه‌ڕی داعش به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رووسیه‌لیه‌وم، ئێستا حه‌شدی شه‌عبی ته‌واوی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه، به‌شێكی كه‌می نه‌بێت، به‌شێكیشی له باكوور له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندایه.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵییه‌كانیش، تا ئێستاش چه‌كدارانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بیابانی نێوان پارێزگاكانی ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین چالاكییان ماوه و هه‌ڵمه‌تی هێزه عێراقییه‌كانیش له دژیان به‌رده‌وامه.